ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی تەرمی ئیحسان قاسمی فەر، ئەو لاوەی خەڵکی شاری کەنگاوەر و دانیشتووی شاری کەرەج، سەر بە پارێزگای کرمانشا کە شەوی چوارشەممە، ٩ی سەرماوەز تەقەی لێکرا و گیانی لەدەست دا، لە شاری کەرەج بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم گیانی بەختکرد، ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی سەرماوەز،١٣ی سەرماوەز، ڕێوڕەسمیێک دا لە زێدی لەدایکبوونی خۆی بەڕێوە چوو.
ئیحسان قاسمی فەر کە بۆ کڕینی پێداویستییەکانی ڕۆژانەی ناوماڵ چووبووە دەرەوە، هاوکات لە لاپەڕەی ئینستاگرامی تاکەکەسیی خۆی ڤیدیۆی ڕاستەوخۆی “لایڤ” کردبووە و پاش ئەوەی کە هێزەکانی ڕژیم گەمارۆیان دابوو، ڤیدیۆ ڕاستەوخۆکەی داخرا و پاش چەند کاتژمێر لەو ڕووداوە، هەواڵی کوژرانی ناوبراو بڵاو کرایەوە.
بە وتەی کەسێکی نزیک لە بنەماڵەی قاسمی فەر، ناوەندەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی گوشاریان خستووەتە سەر بنەماڵەی ئەو لاوە کوژراوە تاکوو هۆکاری مردنی ئیحسان بە جەڵتەی دڵ لە قەڵەم بدەن.