ڕۆژی دووشەممە ٧ی ڕەشەممە، کرێکارانی فوولادی ئەهواز، بۆ جارێکی دیکە لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە و لە شەقامەکانی شاری ئەهواز ڕێپێوانیان کرد.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی لەئاست دەرکران و قەدەغەی چوونەژوورەوەی ژمارەیەک لە هاوکارەکانیان و هەروەها بەکردوە دەرنەهاتنی درووستی گەڵاڵەی رێزبەندی کارە سەخت و زیانبارەکان، درێژەیان بە کۆبوونەوەکەیاندا و خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستەکانیان لەوانە: “بەکردەوە دەرهاتنی درووستی گەڵاڵەی ڕیزبەندی کارە سەخت و زیانبارەکان، یەکسان سازی حەقدەستەکان لەگەڵ کرێکارانی فوولادی ئۆکسین، گهڕانەوەی هاوکارەکانیان بۆ سەر کار و گرێبەستی کردنی کرێکارانی شەفەق بوون. کرێکارانی ناڕازی هەروەها پێشیان بە چوونە ژوورەوەی عەلی محەممەدی بەڕێوەبەری گشتی و گەندەڵی ئەم ناوەندە بۆ حەساری ئەم شیرکەتە گرت.