فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕێژەی خۆکوژی تازە لاوان لە شارەکانی کوردوستان روو لە زیاد بووندایە
سێشەممە ۰۳-۰۳-۱۴۰۱   |  24-05-2022

ڕۆژی دووشەممە ٢ی جۆزەردان، دوو تازە لاو بە ناوەکانی “محەممەد بادرە” تەمەن ١١ ساڵ و خەڵکی مەریوان و “سینا خوڕانی” تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی شاری ئەیوان سەر بە ناوچەی ئیلام بە هۆکارێکی نادیار خۆیان هەڵواسیوە و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا و لە سەرەتای بەهارەوە هەتا ئێستا لانی کەم ١٢ تازە لاوی تەمەن ژێر ١٨ ساڵ کە بریتین لە ٧ کوڕ و ٥ کچ لە شارەکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.