فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ژمارەی دەستبەسەرکراوەکانی خۆپیشاندانەکانی مەلەکشا گەیشتە ٤ کەس
هەینی ۳۰-۰۲-۱۴۰۱   |  20-05-2022
ژمارەی دەستبەسەرکراوەکانی خۆپیشاندانەکانی مەلەکشا گەیشتە ٤ کەس

ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی گولان، سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی”ڕوحوڵڵا ئەرغەندە” و “یەحیا ساڵحی” و “حەسەن غولامی” لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنیکی نادیار رفێنراون. پێشتریش یەکیکی تر لە خۆپیشاندەران بەناوی موحسن باولکی دانیشتووی مەلکشاهی بە پەلامار و لێدان دستبەسەر کرابوو.

ئەم چوار کەسە لە کاتی خۆپیشاندانە جەماوەریەکانی مەلکشاه بە هەرەشەی چەکوو تەقە لێکردن و بەشێوەیەکی وەحشیانە دەستبەسەرکراون و تا ئیستا هیچ ئاگاداریەک لەچارەنووسیان لەبەردەستدانیە.