ژمارەی کۆلبەرانی کوژراو و بریندارزیادی کردوە
دوشەممە ۱۰-۰۵-۱۴۰۱   |  01-08-2022
لە ماوەی یەک مانگی ڕابردووی زایینیدا، لانیکەم ٣٧ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون. ئەم ڕێژەیە بە بەراورد لەگەڵ مانگی ڕابردوو کە ٢١ حاڵەت بووە، ١٦ حاڵەت واتە لە سەدا ٧٦ زیادی کردووە.
بە پێی ئەمارەکان، لە ماوەی مانگی جولای ٢٠٢٢ دا، لانی کەم ٣٧ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون، یا بریندار کراون کە لە سەدا ٦٧ ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئیسلامییەوە بووە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماوەیەدا سێ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و ٣٤ کۆڵبەر و کاسبکاریش بریندار بوون. زیاترین ژمارەی کوژراو و برینداران لە پارێزگای سنە تۆمار کراوە کە ٢٠ حاڵەت بووە.