بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ئامار، لە پاییزی ساڵی ١٣٩٩دا لە ئێران ٣١ ملیۆن و ٢١١ هەزار پیاو، تەمەنیان لەسەرووی ١٥ ساڵەوە بووە. لەم ژمارەیە ٢١ ملیۆن و ٤٧٥ هەزار کەسیان لە گرووپی دانیشووانی چالاک دا بوون. لەبەرئەویکە کاریان بووە و یان بەشوێن کارەوە بوون. بەم پێیە، ڕێژەی بەشداریی ئابووریی دانیشتووانی پیاو ٦٩ لەسەد بووە. هەروەها ڕاپۆرتی ناوەندی ئامار باس لەوە دەکات کە ٣١ ملیۆن و ٢٢٨ هەزار ژن لە ئێران تەمەنیان لەسەرووی ١٥ ساڵەوە بووە. لەم ژمارەیە ٤ ملیۆن و ٢٩١ هەزار کەس وەک خاوەن پیشە و کارخواز چالاک بوون. بەم حیسابە بۆ دانیشتووانی ژن “ڕێژەی بەشداریی ئابووری” تەنیا ١٤ لەسەد بووە. کەوابوو ئەگەر لە نێوان ڕێژەی بەشداریی ئابووری لە ئێران و مامناوەندە جیهانییەکەی مەودایەکی بەرین بوونی هەیە و ڕێژەی بەشداریی ئابووری لە ئێران ٤١ لەسەدە واتە ١٩ یەکە کەمتر لە مامناوەندە جیهانییەکەیەتی، ئەساسەن هۆکارەکەی بۆ ئاستی یەکجار لەخوارێی بەشداریی ژنان لە بواری ئابووری دەگەڕێتەوە. لەحاڵێکدا کە ڕێژەی بەشداریی ئابووریی پیاوان کە ٦٩ لەسەدە، هاوتەرازی زۆرێک لە وڵاتانی لەحاڵی گەشەی جیهانە، بەهۆی شەپۆلی دەکردنی سەرچاوەگرتوو لە قەیرانی ئابووری، پەتای کۆرۆنا و درێژەی گەمارۆ نێونەتەوەییەکان، ڕێژەی بەشداریی ژنان لە بواری ئابووری لەساڵی ١٤٠٠ هاتووەتە خوارەوەی ١٤ لەسەد.
ئەگەرچی ئەم ئامارانەی ئاماژەیان پێدرا تەنها گۆشەیەک لە ڕاستییەکانمان پێ نیشان دەدەن، بەڵام هەر ئامارانەش ڕێژەی باڵای بێکاریی ژنان لەچاو پیاوانی خوازیاری کار و هەڵاواردنی بەرینی ناو بازاڕی کار دژبە ژنان دەردەخەن. ئاستی باڵای بێ‌کاری لەناو ژنانێکدا کە زیاتر لە ڕابردوو لە کۆمەڵگادا بەشدارن و بەشوێن کارەوەن، تەنیا لە ئابووریی یەکجار قەیران لێدراوی کۆماری ئیسلامییەوە سەرچاوە ناگرێت، بەڵکوو یاسای دژەژن و بڕیاری دەسانقەستی ئۆرگان و کاربەدەستانی دەسەڵاتی ئیسلامیش لەسەر ئەم باروودۆخە کاریگەرن. بردنەدەرەوەی ژنان لە شێونە گشتییەکان، یەکێک لە یاسا و سیاسەتە بنەڕەتییەکانی کۆماری ئیسلامییە کە دەوڵەتە جۆراوجۆرەکان بەکردەوەیان دەرهێناوە. ڕێگری لە کاری ژنان لە کافیشاپ و قاوەخانەکان لە زومرەی ئەو سیاسەتە دژەژنانەن کە لە سەردەمی سەرۆک کۆماریی ڕووحانی‌دا بەڕێوەچوو و لە سەردەمی دەوڵەتی ڕەئیسیشدا توندتر بووەتەوە.
سیاسه‌تی بێبه‌ری كردنی ژنان له پیشه‌ی ڕه‌سمی و ناچار كردنیان به خانه‌نشینی و كاری غه‌یره ڕه‌سمی به شێوه‌ی دووركاری له ماڵه‌وه و یان خاوێنكاری و ئاگاداری كردن له منداڵان و كاری هاوشێوه‌ی دیكه له ماڵی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان، پاش ناڕه‌زایه‌تیی جه‌ماوه‌ری ساڵی ١٣٨٨ و ئاخێزی سه‌رتاسه‌ریی مانگی به‌فرانباری ١٣٩٦ و خەزەڵوەری ٩٨ حزووری ژنانی لاو له‌و ناڕه‌زایه‌تییانه‌دا، بەرینتر بووه‌ته‌وه. كۆماری ئیسلامی به‌و بیانوویه‌ی كه “كاری سه‌ره‌كیی ژنان، په‌روه‌رده كردنی منداڵان، به هاوسه‌ر ڕاگه‌یشتن و كاری ناوماڵه”، ژنان له پیشه ڕه‌سمییه‌كان و له شوێنه گشتییه‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌خاته ده‌رێ. به‌ڵام وه‌ها بیانووهێنانهوهیهكی پیاوسالارانه، لۆژیكێكی سهرمایهدارانهشی له‌پشته. سه‌رمایه‌دارانی ده‌وڵه‌تی و خسووسیی كۆماری ئیسلامی، هه‌روه‌ك هاوپیاڵهكانیان له باقیی وڵاته‌كان، به‌نیازن هێزی كار، تا ده‌توانن هه‌رزانتر بكه‌ن. ئه‌وان وێڕای ناچار كردنی ژنان به په‌روه‌رده كردنی كرێكارانی داهاتوو و خزمه‌ت به ڕه‌واندنی ماندوویه‌تیی كرێكارانی ئێستا له ناو ماڵدا، ناچاریشیان ده‌كه‌ن كه وه‌ك یارمه‌تیده‌ریان، به شێوه‌ی به‌رین خه‌ریكی كاری غه‌یره ڕه‌سمی بن. ئه‌م ژنانه و هه‌روه‌ها جه‌معییه‌تی ژنانێك كه كارگه چكۆلهكانی كه‌متر له ١٠ كه‌سدا كار ده‌كه‌ن، له وه‌رگرتنی لانیكهمی حه‌قده‌ست و ههمووجۆر بیمه و خزمه‌تگوزارییه‌ك، كه له ناو ئه‌م یاسا دژه كرێكاریهشدا گونجاوه، بێبه‌رین. له‌و كارگه و ناوه‌نده سهنعهتییانهش، كه زیاتر له ١٠ كرێكار تێیدا كار ده‌كه‌ن و یاسای كار ده‌یانگرێته‌وه، ژنان ته‌نیا ١٢ له‌سه‌دی جه‌معییه‌تی گشت كرێكاران پێكدێنن و ته‌نیا ٨ له‌سه‌دیشیان پێرسۆنێلی بهرههمێهانن. له‌خۆڕا نییه كه ئێران، كه‌مترین ڕێژه‌ی به‌شداری كردنی ژنانی له بواری ئابوورییه‌وه، له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌خۆی ته‌رخان كردووه. له حاڵێكدا كه ڕێژه‌ی به‌شداریی كردنی ژنان له بواری ئابوورییه‌وه، له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ٢٢ له‌سه‌ده، له ئێران، له ئاستی شاره‌كاندا كه‌متر له ١٤ له‌سه‌ده. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه جه‌معییه‌تی ژنانی خوێنده‌وار و خاوه‌ن بڕوانامه‌ی زانكۆ ٣ به‌رابه‌ر بووه، به‌ڵام ڕێژه‌ی به‌شداری كردنییان له چالاكییه ئابوورییه‌كاندا، چوار ده‌یه‌یه كه گۆڕانێكی به‌رچاوی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه. ڕێژه‌ی لهخوارێی به‌شداری كردنی ژنان له چالاكییه ئابوورییه‌كان و بێ مافیی ئه‌وان له شوێنه‌كانی كار، یه‌كجار دڵته‌زێنه. ئه‌م باروودۆخه، بووه‌ته هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ژاری و دابین نه‌بوونی ژنان و سه‌رهه‌ڵدانی دیارده‌گه‌لێكی وه‌ك ژنانی مۆعتاد و كارتۆن خه‌و، هاتنه خواره‌وه‌ی ته‌مه‌نی له‌شفرۆشی و هاوسه‌رگیری پێشوه‌ختی كچانی كه‌م ته‌مه‌ن و بێگومان، ئه‌م دیاردانه‌ش بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریی ژنانی زیانههڵگرتر كردووه.
حكوومه‌ت و سه‌رمایه‌دارانی به‌شی ده‌وڵه‌تی و خسووسی، به‌مجۆره، ئیمكانی ناڕه‌زایه‌تیی ڕێكخراو، گه‌یشتن به وشیاریی چینایه‌تی له شوێنه‌كانی كار و ئاشنابوون له‌گه‌ڵ یاساكانیان، له ژنان زه‌وت كردووه و هه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ش زه‌ربه‌ی له پیاوانی كرێكاریش داوه. هه‌ر بۆیه ژنان و پیاوانی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش، پێویسته له شوێنه‌كانی كار و ژیان، شان به شانی یه‌كتری خه‌بات بكه‌ن تا باروودۆخی كار و ژیانی چینی كرێكار باشتر بێت. بەشداریی بەرچاوی ژنان لە ڕیزی پێشەوەی مانگرتن و ناڕەزایەتیی سەرتاسەریی مامۆستایان و خانەنشینکراوان و بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکان، ئاڵوگۆڕێکی گرینکە لەپێناو بەهێزکردنی ئەم هاوپشتییە چینایەتییە. به هێزی خه‌باتی یه‌كگرتووانه‌ی ژنان و پیاوانی كرێكار، ئه‌و ئیمكانه ده‌خوڵقێ، كه سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان ناچار بن كه له داسه‌پاندنی ئه‌و بێمافییانهی، كه ته‌نانه‌ت له یاسای كاری كۆنه‌په‌رستانه‌ی ئێستاشدا ناگونجێن، ده‌ست هه‌ڵگرن. خه‌بات بۆ دابین كردنی به‌رابه‌ریی ژن و پیاو له بواری پیشه‌ییه‌وه، دانی حه‌قده‌ستی یه‌كسان بۆ پیشه‌ی یه‌كسان به ژنان و پیاوان، بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی یه‌كسان بۆ ژنان و پیاوان، قه‌ده‌غه كردنی سپاردنی هه‌رجۆره كارێكی سه‌خت و زیانبار به ژنانی دووگیان و خاوه‌نی منداڵ، قه‌ده‌غه كردنی گونجاندنی “ڕه‌گه‌ز” له‌ناو ئاگادارییهكانی دامه‌زراندن، له زومره‌ی خواستی چینی كرێكار و بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریی ژنانه، بۆ باشتر كردنی پێگه‌ی ژنان له چالاكییه ئابووریه‌كاندا. وه‌ڕێخستنی ئه‌م بزووتنه‌وه موتالباتییه، له‌ده‌وری ئه‌م خواستانه و باقیی خواسته‌كانی چینی كرێكار، كه له‌سه‌ر ئه‌م به‌ستێنه، ژنان و پیاوانی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش، بتوانن خۆیان له ڕێكخراوی جه‌ماوه‌ری و چینایه‌تیی خۆییاندا ڕێك بخه‌ن، له پێداویستییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی چینایه‌تیی كرێكارانه به ئاسۆی سۆسیالیستییه‌وه.
وتەی ڕۆژی تەلەڤیزیۆنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و کۆمەڵە