ژەهراوی بوونی زیاتر لە ٢٠٠ خوێندکار لە شارەکانی ئێران
شەممە ۱۳-۱۲-۱۴۰۱   |  04-03-2023
لەئەنجامی ژەهراوی کردنی سیستماتیکی خوێندکاران لە خوێندنگاکانی ئێران
ڕۆژی شەممە ١٣ی ڕەشەممە، ژمارەیەک لە خوێندکارانی شارەکانی “ئامۆل، ڕەشت، هەمەدان، کەبودەرئاهەنگ، تەورێز، هەروەها ٤٠ خوێندکاری خوێندنگای کچانەی فاتحی ئیسلام ئابادی کەرەج، ٢٩ خوێندکاری خوێندنگای کچانەی وەلی عەسری زەنجان، ٣٠ خوێندکاری مەدرەسەی “شاهێد نوورئەلزەهرا”ی ورمێ و ٦٠ خوێندکاری خوێندنگای ئێمامەتی پاکدەشت، ژەهراوی بوون.
جێگەی ئاماژەیە، تاکاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، کچانی خوێندکاری زیاتر لە ١٠ شاری ئێران لەوانە، تاران، سەفادەشت، شەهریار، پەرەند، کۆوار، قۆم، کەرەج، لاهیجان، کەبودەرئاهەنگ، تەورێز، ورمێ، تەورێز، ئامۆل، ڕەشت، هەمەدان، زەنجان، پاکدەشت، کرماشان، برووجێرد و چەندین شاری دیکە بەهۆی گازی شیمیایی ژەهراوی کراون.