ژەهراوی بوونی ٧٠ خوێندکارێ زانکۆی تەربییەت دەبیری ڕەجایی
شەممە ۱۹-۰۸-۱۴۰۳   |  09-11-2024
ڕاپۆرتەکانی ئەمڕۆ شەممە ١٨ی خەزەڵوەر، ئاماژە بە ژەهراوی بوونی ٧٠ خوێندکارێ زانکۆی تەربییەت دەبیری ڕەجایی تاران دەکەن.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتانە، ٧٠ خوێندکاری زانکۆی تەربییەت دەبیری ڕەجایی تاران، شەوی ڕابردوو بە هۆی خۆراکی ماوە بەسەرچوو لە خابگای ئەم زانکۆیە، تووشی مەسموومییەت بوون و گواستراونەتەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکان.