رۆژی یەک شەممە رۆژی ١٣ی خاكه‌لێوه تورج حه‌یده‌ری كرێكاری سیمبان له‌كاتی كاركردن به‌هۆی كاره‌باوه گیانی له‌ده‌ستدا. ناوبراو وه‌ك زۆربه‌ی كرێكارانی سیمبانی شركه‌تی دابینكردنی كاره‌با له‌ژیر گرێبەستی شیركه‌تی په‌یمانكاری دابینكردنی هیزی ئینسانی كاری كردووه.
سیمبانه‌كان وكرێكاره‌كانی وه‌زاره‌تی وزه وشیركه‌تی كاره‌با، ساڵی ١٤٠٠ چه‌ندین جار له‌دژی شیركه‌ته په‌یمانكاریه‌كان ده‌ستیان داوه‌ته ئیعتراز‌و ناره‌زایه‌تی، ئه‌و شیركه‌تانه بۆ وه‌دستهینانی قازانجی زیاتر بارودۆخێكی سه‌ختیان به‌سه‌ر ئه‌وكریكارانه‌دا سه‌پاندووه.
هۆیەکی سەرەکی گیان لە دەسدانی ئەو کرێکارە دابین نەكردنی لیباس وئامرازی ئیمه‌نی پێویستی كار لە لایەن ساحیب کارەوە بوە. له‌ئیران ساڵانه سه‌دان كرێكار به‌هۆی رۆداوی شوینی كار گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.