فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کودەتای سەربازی لە وڵاتی نیجێر
پێنجشەممە ۰۵-۰۵-۱۴۰۲   |  27-07-2023

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٤ی گەلاوێژ، ئەڕتەشی نیجێر ڕایگەیاند کە دەسەڵاتی “محەممەد بازوم” سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتەیان ڕووخاندووە و قەدەغەی هاتووچۆیان تا کاتی نادیار ڕاگەیاندووە.
ژێنڕاڵ “مەیجور ئەمادۆ عەبدولرەحمان” رایگەیاند: “ئێمە هێزی بەرگری و ئاسایش کە لە ئەنجومەنی نیشتمانی بۆ پاراستنی نیشتمان کۆبووینەوە، بڕیارمانداوە کۆتایی بەو سیستەمە بهێنین”. ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەمە لە دوای بەردەوامی تێکچوونی دۆخی ئەمنی و خراپ بەڕێوەبردنی ئابووری و کۆمەڵایەتی دێت”. عەبدولرەحمان، پابەندبوونی ئەنجومەنەکەی بە رێزگرتن لە هەموو ئەو ئەرکانەی کە لە لایەن نیجێرەوە ئەنجامی داوە، دووپات کردەوە و هەروەها دڵنیای کردنەوە، “کۆمەڵگەی نیشتمانی و نێودەوڵەتی سەبارەت بە رێزگرتن لە یەکپارچەیی و ئەخلاقی دەسەڵاتە لابراوەکان بەپێی بنەماکانی مافەکانی مرۆڤە”. هەروەها لە راگەیەندراوی سەربازی کودەتاکەدا ئاماژە بە هەڵپەساردنی هەموو ئەو دامەزراوانە کراوە کە لە کۆماری نیجێرەوە سەرچاوە دەگرن.