فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوردستان؛ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشینان بۆ داخوازییەکانیان
سێشەممە ۰۹-۱۲-۱۴۰۱   |  28-02-2023

بە دوای بانگەوازی سەراسەریی خانەنشینان بۆ بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی، ڕۆژی سێشەممە ٩ی ڕەشەمە ، خانەنشینانی ناڕازی لە شارەکانی ئێران لەوانە ئەراک، ڕەشت و تاکستان و هەروەها خانەنشینانی ناڕازیی لە ژمارەیەک لە شارەکانی کوردستان‌ لە ناڕەزایەتی‌ بە گرانی، هەڵاوسان و یەکسان‌ سازیی حەقدەستی خانەنشینان، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیان بەڕێوە برد.

خانەنشینکراوان لە شارەکانی سنە و کرماشان و مەریوان لە درێژەی ناڕەزایەتییەکانی خۆیاندا بەرامبەر گرانی و هەڵاوسان و بەڕێوەبردنی تەواوەتیی یەکسان‌ سازیی حەقدەستەکەیان بە هەڵگرتنی لافیتەهایەکی وەک “گرانی، تورم، بلای جان مردم”، “مجلس بی درایت، دولت بی کفایت” و “اجرای قطعی رتبەبندی برای بازنشستگان” پێداگریان لەسەر داخوازییەکانیان کردەوە.

ئەمە لە حاڵێک‌ دایە کە ڕۆژی دووشەممە ٨ی ڕەشەمە، ژمارەیەک لە خانەنشینکراوەکان لە پارێزگاکانی ناوەندی، ئەسفەهان، هەمەدان، ئەردەبیل، هورموزگان، کوردستان، خوراسان، خوراسان ڕەزەوی و کرماشان لە ناڕەزایەتی‌ بە کەمتەرخەمی بەرامبەر کێشەکان و داخوازییەکانی خۆیان لە بەردەم شیرکەتەکانی موخابەرات لە ناوەندەکانی ئەم پارێزگایانەدا کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیان بەڕێوە برد.