کوشتاری خەلکی شارەکانی کوردستان
دوشەممە ۳۰-۰۸-۱۴۰۱   |  21-11-2022
ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی خەزەڵوەر، هێزەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی، لە شارەکانی کوردستان بە چەکی قورس و سووکەوە ڕاستەوخۆ تەقەیان لە خەڵکی ڕاپەڕیوی کوردستان کردووە.
خەڵک لە شەقامەکانی پیرانشار دروشمی دژ بە کۆماری ئیسلامی دەڵێنەوە و پشتیوانییان لە شاری مەهاباد و جوانڕۆ و شارەکانی دیکە کردووە.
ڕژیمی کۆماری ئیسلامی هێزە سەرکوتگەرەکانی خۆی ڕژاندووەتە نێو شەقامی شارەکانی کوردستان و بە هەموو جۆرە چەکێکی شەڕ ڕاستەوخۆ تەقە لە خەڵکی ڕاپەڕیو دەکەن.
لە شەقامەکانی جوانڕۆ چەکی قورسی وەکوو دۆشکا بۆ سەرکوتی خەڵک بەکار هێنراوە؛ شارەکانی دیکەی کوردستان بۆ پشتیوانی لە شارەکانی مەهاباد و جوانڕۆ ڕژاونەتەوە سەر شەقامەکان و ڕووبەڕووی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم بوونەتەوە.