کوژرانی دوو تازەلاوی خەڵکی سەراوان بەدەستی هێزەکانی ڕژیم
سێشەممە ۲۷-۰۶-۱۴۰۳   |  17-09-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی خەرمانان، دوو هاووڵاتیی بە ناوەکانی “وەحید دەرزاهی” تەمەن ١٧ ساڵ و “نەوید دەرزاهی” تەمەن ١٨ ساڵ خەڵکی گوندی زیارەت سەر بە شارۆچکەی بێمپشت شاری سەراوان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم کوژراون.
هاوکات کەمپەینی چالاکانی بەلووچ لەوبارەوە ڕایگەیاندووە، ئەم دوو هاووڵاتییە بۆ ئاودێریکردنی زەوییە کشتوکاڵییەکانی خۆیان چوونەتە خاڵی سفری سنوور و لە کاتی گەڕانەوەیان، کەوتوونەتە بەر ئامانجی تەقەی ئەم هێزانە و بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە گیانیان لەدەستداوە.