فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی دڕندانەی ژنێک بەدەستی هاوژینەکەی لە خۆراسانی ڕەزەوی
سێشەممە ۱۱-۰۲-۱۴۰۳   |  30-04-2024

ژنێکی تەمەن ٣٥ ساڵ بەناوی “سەمیرا ئەکبەری” نزیک سێ حەفتە لەمەوبەر لەلایەن هاوژینە پێشووەکەی لە شاری بەردسکەنی سەر بە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی بە شێوەیەکی دڕندانە کوژرا.
ڕۆژی سێشەممە ٢١ی خاکەلێوە، سەمیرا ئەکبەری لە شاری بەردسکەن بە دەستی هاوسەرە پێشووەکەیەوە کوژرا. بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، تۆمەتبار بەناوی محەممەد زاهیدی، دوای تێڕۆکردنی چەند زەربەی چەقۆ لە سەری هاوژینە پێشووەکەی کە سەرپەرشتی منداڵەکانیشیانی لە ئەستۆدا بووە، قوڕگی بڕیوە. شایانی باسە، ناوبراو دوای ئەو تاوانە دەستبەسەر کراوە، بەڵام تا ئێستا زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری کوژرانی سەمیرا ئەکبەری لەبەر دەستدا نییە. پێویستە بوترێ، ژنکوژی توندترین شێوەی دەرکەوتنی دژایەتی و بێزاری لە ژنان لە سەرجەم کۆمەڵگا پیاوسالارەکاندایە. کۆماری ئیسلامی بەشێوەی یاسایی و سیستەماتیک نە تەنیا هەوڵ نادات پێش بە ژنکوژی بگرێت، بەڵکوو بە شێوەی دەوڵەتیش خۆی لە ژنکوژییەکاندا دەستی هەیە و لە ڕێگای یاسا دژە ژنەکانییەوە، ژنکوژی لە ئاستی کۆمەڵگادا ئاسان دەکاتەوە.