ڕۆژی شەممە ٢٨ی گەلاوێژ، ڕەحمان شەمس، خەڵکی گوندی “کشمشتەپە”ی سەر بە شاری ماکۆ لە پارێزگای ورمێ، بە چەکی حکوومەتی لە بنکەی پاسەوانیی لە سنووری شاری قەسرشیرینی سەر بە پارێزگای کرماشان کوژرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو سەربازە لە مانگی دووەمی سەربازیدا بووە و لە لایەن بەپرسەکەیەوە لە پشتەسەرەوە ڕاستەوخۆ تەقەی لێکراوە و کوژراوە. شایانی باسە، بنەماڵەی شەمس لە کاتی وەرگرتنەوەی تەرمی کوڕە کوژراوەکەیان و لە وەڵامی پرسیار کردنیان لەسەر چۆنیەتیی کوژرانی کوڕەکەیان، هیچ وەڵامێکی ڕوون لەلایەن ناوەندەکانی ڕژیمەوە پێیان نەدراوەتەوە. هەروەها ناوەندەکانی ڕژیم هەڕەشەیان لەو بنەماڵەیە کردووە کە نابێت هەواڵی کوژرانی کوڕەکەیان لە ڕاگەیاندن و هەواڵدەرییەکان و بەتایبەت ڕێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤدا بڵاو بکرێتەوە.