فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی لانیکەم ١٠ ژن تەنیا لە مانگی گەلاوێژ لە شارەکانی ئێران
سێشەممە ۲۳-۰۵-۱۴۰۳   |  13-08-2024

بەپشت بەستن بە ئامار و بەڵگەنامەکانی تۆمار کراو لە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە مانگی گەلاوێژ ١٠ هەووڵاتیی ژن لە لایەن کەسوکاری نزیکیان، لەژێرناوی پاراستنی نامووس لە شارەکانی ئێران کوژراون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، تەنیا لە ماوەی ١٠ ڕۆژی سەرەتای ئەم مانگە، ١٠ ژنە هاووڵاتیی لە شارەکانی سێو و سەراوان “دوو حاڵەت”، شیراز “٢ حاڵەت”، کوهرەنگ، شەهریار، تاران، فەسا، رودان و زەنجان هەرکام یەک حاڵەت، بە دەستی بنەماڵەکانیان کوژراون. تەنیا لە ساڵی ڕابردوودا ١٢٢ ژنکوژی لە ئێرانی ژێر دەسەڵات کۆماری ئیسلامی تۆمارکراوە کە بەشێکی هەرە زۆری ئەو کوشتنانە لە لایەن ئەندامانی بنەماڵە و کەسە نزیکەکانی ئەو ژنانەوە ئەنجام دراون.