فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی لاوێکی خەڵکی جوانرۆ بە دەستی هێزەکانی ڕژیم
یەکشەممە ۲۵-۰۹-۱۴۰۳   |  15-12-2024

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی سەرماوەز، لاوێکی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی “سوهەیب ئەحمەدی” تەمەن ٢٠ ساڵ، لە گەڕەکی باوەجانیی ئەو شارە بە تەقەی هێزە ئینتزامییەکانی ڕژیم کوژرا.
شایانی باسە، هێزە ئینتزامییەکان بەبێ هیچ پاساوێک تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی سوهەیب ئەحمەدی کردووەو کوشتوویانە. جێگای ئاماژەیە، سوهەیب ئەحمەدی پیشەی سەرتاشین بووە و لەئەنجامی ئەم تەقە کردنە، دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە و تەرمەکەی بۆ نەخۆشخانەی ڕەسووڵ گواستراوەتەوە.