کوژرانی لاوێکی کۆلبەر لە سنووری هەنگەژالی بانە
شەممە ۰۷-۰۳-۱۴۰۱   |  28-05-2022
ڕۆژی شەممە ٧ی جۆزەردان، لاوێکی کۆلبەر بە ناوی “ئاکۆ ڕەسولی” خەلکی بانە لە سنووری “هەنگەژال” سەر بە ناوچەی بانە، لە کاتی کۆلبەریدا لە لایەن هێزە چەکدارەکانی سەر سنووری رژیمی کۆماری ئیسلامی و لە نزیکەوە دەدرێتە بەر دەسڕێژی گوللە و بەداخەوە بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەست دەدات.
مانگانە دەیان کەس لە خەڵکی زەحمەتکێشی کوردستان کە لە بەر بێکاری و هەژاری بۆ پەیداکردنی بژیوی خۆیان و خێزانیان روو دەکەنە کۆڵبەری بە تەقەی هێزە سەکوتکەرەکانی کۆماری برسێتئ و جنایەتی ئیسلامی بریندار دەبن و گیانیان لەدەست دەدەن.