فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی ١٣ چەکداری سەر بە کۆماری ئیسلامی لە سوورییە
شەممە ۰۳-۰۶-۱۴۰۳   |  24-08-2024

لەئەنجامی هێرشێکی هێزی ئاسمانی ئیسڕائیل بۆ سەر گوندەکانی دەورووبەری شارەکانی حۆمس و حەما لە سوورییە، ١٣ چەکداری گرووپە میلیشیاکانی سەر بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، کوژران.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردووەتەوە، سپای ئیسرائیل لە باکووری ڕۆژئاوای شاری حەما و گوندەکانی دەوروبەری حۆمس لە سوورییە چەند بنکە و بارەگایەکی چەکدارەکانی بۆمباران کردووە. بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕوانگە، ئەو شوێنانەی بۆمباران کراون، ناوەندی چەکداری و جبەخانەی گرووپە میلیشیاکانی سەر بە ئێران بوون و لە هێرشەکەدا سێ چەکدار کوژراون و ١٠ چەکداری دیکەش بریندار بوون لە نێوان کوژراو و بریندارەکانیشدا چەکدارانی بیانی هەن. جێگای ئاماژەیە، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تاوەکوو ئێستا هێزی ئاسمانی ئیسرائیل ١٨١ هێرشیان کردووەتە سەر بنکە سەربازیی و مۆڵگەی چەکدارانی میلیشیاکانی سەر بە ئێران و بەهۆیانەوە زیاتر لە ١١٣ چەکدار کوژراو و بریندار بوون.