فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی ژنێکی لاو لە لایەن داواکارەکەیەوە لە ئیلام
چوارشەممە ۲۷-۰۴-۱۴۰۳   |  17-07-2024

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی پووشپەڕ، ماریا شێرمحەممەدی، خەڵکی ئەیوان و دانیشتووی بەندەرعەباس لە لایەن داواکارەکەیەوە بە چەکی کۆڵتی کەمەری تەقەی لێ کرا و لە شاری ئەیوان سەر بە پارێزگای ئیلام کوژرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، تۆمەتبارەکە کە خەڵکی بڕوجێرد بووە، دوای ئەوەی وەڵامێکی نەرێنی بۆ هاوسەرگیریەکەی وەرگرتوە، چەند جارێک هەڕەشەی کوشتنی لە قوربانییەکە کردووە. شایەنی باسە کە، تۆمەتبارەکە دوای کوشتنی ماریا شێرمحەممەدی، هەوڵی خۆکوشتنی داوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.