فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی ژنێکی لاو لە کامیاران لەلایەن هاوژینی پێشوویەوە
سێشەممە ۱۱-۱۱-۱۴۰۱   |  31-01-2023

ڕۆژی سێشەممە، ١١ی ڕێبەندان، ژنێکی لاو بە ناوی ڕزوان نەدیمی، تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی گوندی “زێویە”ی سەر بە شاری کامیاران، لەلایەن هاوژینی پێشوویەوە بە ناوی عادڵ فەرەجوڵڵاهی، کوژرا.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ لە کامیاران، ئەو ژنە لاوە کە دایکی دوو منداڵی کەم تەمەنە و سێ ساڵ پێشتر لەو هاوسەرەی جیا بووەتەوە، بە چەکی دەمانچە لەلایەن هاوسەری پێشوویەوە کوژرا.

شایانی باسە کە عادڵ فەرەجوڵڵاهی پاش ئەوە تاوانە خۆی شاردووەتەوە و تا ئێستا ناوبراویان دەستبەسەر نەکردووە.

بەپێی ئامارەکان، لە ماوەی ئەم حەفتەیەدا ٣ ژن لە شارەکانی کرماشان، کامیاران و سنە بە دەستی کەسانی نزیکی خۆیان کوژراون.