کوژرانی ژنێک بەدەستی هاوژینەکەی لە شاری سنە
هەینی ۲۹-۰۴-۱۴۰۳   |  19-07-2024
دوانیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممه ٢٧ی پووشپەڕ، “ئایدا حەیدەریان” تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی شاری سنە، لە لایەن هاوژینەکەیەوە بە ناوی “ئارام زارێعی” کوژرا.
شایانی باسە، ئارام زارێعی پێشتریش پێشینەی هەڵسووکەوتی توندووتیژانەی بەرامبەر هاوژینەکەی بووە و ئەمجارە بە لێدانی چەقۆ ئایدا حەیدەریانی کوشتووە. جێگای ئاماژەیە، ناوبراو بەدوای کوشتنی هاوژینەکەی، هەوڵی داوە خۆی بکوژێ، بەڵام بەدوای چارەسەری پزیشکی لە نەخۆشخانە، دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندان کراوە.