فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی ژنێک بە دەستی باوکی لە شاری تاران
دوشەممە ۲۰-۰۹-۱۴۰۲   |  11-12-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، پیاوێکی ٥١ ساڵ تەمەن لە شاری تاران لەژێر ناوی -پاراستنی نامووس” کچە تەمەن ٢١ ساڵەکەی خۆی بە چەقۆ کوشتووە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کچە کە پێشتر لە هاوژینەکەی جیاببووەوە، بڕیاری دابوو کە لە ماڵێکی موجەڕەدی درێژە بە ژیانی بدا کە لە لایەن باوکییەوە بە شێوەیەکی دڕندانە کوژراوە. شایانی باسە، بەدوای ئەم ڕووداوە، بکوژەکە خۆی ڕادەستی پۆلیس کردووە و ڕایگەیاندووە کە بەهوی کێشەی بنەماڵەییەوە ئەم کارەی ئەنجام داوە. پێویستە بوترێت کە سیاسەتی گشتیی تاوانکارانەی کۆماری ئیسلامیی لەسەر پرسی توندوتیژی بنەماڵەیی و ژن کوژی، پشتیوانی کردنە لە سیستەمی پیاوسالاری. ئەم سیاسەتە، جیا لەوەی کە توندوتیژی بنەماڵەیی بە تاوان پێناسە ناکات و سزادان لەم بوارەدا هیچ پێناسەیەکی ڕوونی نییە، سەبارەت توندوتیژی لەسەر ژنان و بەتایبەت توندوتیژیی بنەماڵەیی هیچ سزایەکی ڕوون نییە و هەر ئەمەش بووەتە هۆی تەشەنەسەندن و ئاسایی بوونەوەی تاوان دژی ژنان لە کۆمەڵگەی ئێراندا.