کوژرانی کوڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزکانی ڕژیم لە سنووری نەوسوود
پێنجشەممە ۱۲-۰۷-۱۴۰۳   |  03-10-2024
شەوی چوارشەممە ١١ی ڕەزبەر، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم جێگیر لە سنووری نەوسوود لە ژمارەیەک لە کۆڵبەران، کۆڵبەرێک بە ناوی “تاریق نەزەری” خەڵکی شاری سەلاس باوەجانی و دانیشتووی شاری جوانڕۆ کوژرا.
شایانی باسە، ئەم کۆڵبەرە بە دەستڕێژی راستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم بە سەختی بریندار بووە و دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی قودس لە شاری پاوە بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەستداوە.