فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی کچێکی لاو لەلایەن براکەیەوە لە ئیلام
چوارشەممە ۱۳-۱۰-۱۴۰۲   |  03-01-2024

ڕۆژی سێشەممە ١٢ی بەفرانبار، کچێکی لاوی دانیشتووی شاری ئیلام لەلایەن براکەی خۆیەوە، لە ماڵەکەیاندا لەو شارە کوژرا. میدیاکانی ڕژیم، بە ئاماژەکردن بەوەیکە برای ئەو کچەی کە بووەتە قوربانی کێشەی خێزانی، دوای کوشتنی خوشکەکەی خۆی بە کەلانتەری ١٤ی ئیلام ناساندوە، ڕایانگەیاندووە: “بکوژەکە لە لێپرسینەوە سەرەتاییەکانی پۆلیس، دانی بە کوشتنی خوشکەکەی لەڕێگای خنکاندنی بە لەچکەکەیەوە ناوە و هۆکاری ئەو قەتڵەی بە کێشەی خێزانی ناوبردووە.” بەپێی ئامارە تۆمارکراوەکان لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٣ی زایینی دا لانیکەم ١٢٢ ژن لە شارە جیاوازەکانی ئێران لەلایەن کەسە نزیکەکانی خۆیانەوە کوژراون لە زۆربەی حاڵەتەکان لەلایەن هاوسەرەکەیانەوە، کوژراون و زۆرترین ئاماری ژنکوژی لە پارێزگاکانی تاران، ئەلبۆرز و ورمێ تۆمارکراوە.