کوژرانی کۆلبەرێکی تر لە سنوورەکانی سەقز
دوشەممە ۲۷-۰۱-۱۴۰۳   |  15-04-2024
ئێوارەی ڕۆژی شەممە، ٢٥ی خاکەلێوە، ئومێد سەیدی، تەمەن ٤٤ ساڵ و خەڵکی سنە، لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری “بەستام”، سەر بە شاری سەقز، کەوتە بەر تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی و گیانی لەدەستدا.
شیاوی ئاماژەپێدانە کە، تەرمی ئەم کۆڵبەرە، رۆژی یەکشەممە ٢٦ی خاکەلێوە دوای چەندین کاتژمێر گەڕان لەلایەن خەڵکەوە لە سنووری بەستام دۆزراوەتەوە.
شایانی باسە کە تەنانەت ئەسپی ئەم کۆڵبەرە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چدکدارەکانی ڕژهم کوژراوە.
هەر لەو پەیوەندییەدا، کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٠ ساڵ بەناوی مێهرداد عەبدووڵڵازادە، خەڵکی سەردەشت، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری ئەم شارە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم کوژرا.