فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم
یەکشەممە ۰۵-۰۹-۱۴۰۲   |  26-11-2023

کاتژمێر ٢ی بەرەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٥ی سەرماوەز، کۆڵبەرێکی مێرمنداڵ بە ناوی “فارووق عەلیزادە”، تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی گوندی “گەنمان”ی شارۆچکەی ڕەبەت سەر بە شاری سەردەشت، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنوور “هەنگەژاڵ” ی بانە کوژرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە لە کاتی کۆڵبەریدا بە چەکی ساچمەیی ڕاستەوخۆ لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ڕژیمەوە تەقە لەسەری کراوە و بەم هۆیەشەوە دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە. بەپشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان، لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لانیکەم ٧ کۆڵبەر لە سنوورەکانی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم کوژراون. هەروەها لە مانگی ڕابردووشدا لانیکەم ١٠ کۆڵبەری تازەلاو لە سنوورەکانی کوردستان بریندار بوون کە ٨ کەسیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری هەنگەژاڵ بریندار بوون.