کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری بانە
دوشەممە ۱۳-۰۹-۱۴۰۲   |  04-12-2023
سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٣ی سەرماوەز، “ئەهوەن دەشتی” کۆڵبەری تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی گوندی (میرەدێ) سەر بە شاری بانە لە سنووری “هەنگەژاڵ”ی ئەم شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری کوژرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار تەرمی ئەم کۆڵبەرە هەتا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە. بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمار کراوەکان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا، ١٧ کۆڵبەر لە سنووری بانە لە لایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە کوژراون و زیاتر لە ١٠٠ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.