شەوی شەممە ١ی گەلاوێژ، هێزە چەکدارەکانی رژیم لە سنووری “ماڵتە” تەقەیان لە ژماەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا دوو برای کۆڵبەر بە ناوەکانی عەلی یوونسی و سەعدوڵڵا یوونسی خەڵکی گوندی گڵە سوورە بە سەختی بریندار بوون.
ئەم دوو کۆڵبەرە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی بانە گوازرانەوە و سەعدوڵڵا کە پشتی پێکرا بوو بە هۆی سەختی برینەکەیەوە بەداخەوە گیانی لەدەست داوە. هەروەها عەلی لاقی بریندار بووە و لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە. جێگای ئاماژەیە کە سەعدوڵڵا کە کوژراوە سێ مانگ پێش ئێستا ژیانی هاوبەشی پێکهێناوە.
هەروەها شەوی هەینی ٣١ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی خەڵکی بۆکان بە ناوی ئەمیر لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری “هەنگەژاڵی” بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی رژیم لاقی بە سەختی بریندار بووە.