ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی خەرمانان، لە زۆربەی شارەکانی کوردستان مانگرتنێ گشتی بەڕێوە چوو و دووکان و بازاڕەکان بە تەواوی داخرابوون و هەمان ڕۆژ بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی هاتنە سەر شەقامەکان و هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم وەک هەمیشە بە دڕندانەترین شێوە وڵامی ناڕەزایەتی خەڵکیان بە تەوەی تفەنگ داوە و نزیک بە ٨٠ کەس بریندار و گیانیان لەدەست دا.
هەر لەو خۆپیشاندانەدا چەند کەس لە شارەکانی دیواندەر، مهاباد و سەقز، گیانیان لەدەست دا و دەیان کەسی دیکەش لە شارەکانی سنە، سەقز، بۆکان، بانە، مەهاباد، دێولان، دیواندەرە، بریندار بوون کە لەنێو بریندارەکان ژنی بەتەمەن و منداڵی ژێر ١٨ ساڵیشی تێدایە. لەو خۆپیشاندانەدا وێڕای ئەوەیکە لە شارەکانی دیکەی ئێران هێزیان بۆ سەرکوتکردنی خەڵکی کوردستان هێنابوو،خەلکی شۆرشگیر و وەگیانهاتوویان دایە بەر دەسڕێژی گولـلە.