کچێکی ٤ ساڵ تەمەن بەهۆی ئەشکەنجەکرانی لە لایەن زڕدایکییەوە چووە ناو کۆما
شەممە ۰۲-۱۰-۱۴۰۲   |  23-12-2023
بە پێی راپۆرتە بڵاوکراوەکان، رۆژی چوارشەممە ٢٢ی سەرماوەز، کچێکی تەمەن ٤ ساڵ بە ناوی “ئاوا قەهرەمانی” کچی عومەر و مینا حسێن زادە و خەڵکی ناوچەی کوتولی خۆی و دانیشتووی ئاوایی گوێک تەپەی جوداندجەد سەر بە تاناکۆرای ورمێ ، کە لە لایەن زڕدایکیەوە ئەشکەنجە کراوە و لێدراوە، هێشتا لە نەخۆشخانەی ورمێ لە کۆمادایە و لە بەشی چاوەدێری چڕی نەخۆشخانەکەیە .
شایانی باسە، مینا حسێن زادە دایکی ئاوا قەهرەمانی لەم پێوەندەدا ڕایگەیاندووە: بارودۆخی تەندروستی کچەکەی زۆر خراپ و ناجێگیرە. ئەمە لەحاڵێکدایە کە سدێقە قوربانی زڕدایکی ئاوا، لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندی ورمێ گوازتراوەتەوە.