کۆبوونەوتی کرێکارانی تۆلۆمبە خانەی “گوره جاسک”
یەکشەممە ۱۷-۱۱-۱۴۰۰   |  06-02-2022
ڕۆژی شەممە ١٦ی ڕێبەندان، ژمارەیەک لە کرێکارانی تۆلۆمبەخانەی ژمارەی ٥ی هێڵی گواستنەی نەوتی گورە-جاسک لە قلعەی قازی، لە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتن و جێبەجێ نەکردنی داخوازیەکانیان، لە بەرامبەر بینای پارێزگاری شاری هۆرمۆزگان دستیان دایە کۆبونەوە.
ئەو کرێکارانە ڕایانگەیاند، سەرەڕای ئەوەی کە ماوەی شەش مانگە حەقدەستەکانمان پەرداخت نەکراوە، ئێستا بۆ وەرگرتنی حەقدەستە دواخراوەکانمان لەنێوان وەزارەتی نەوت و پەیمانکاری ئەوەڵ(پایەندان) و پیمانکاری دوەم( ئەسپادانا) سەرەگەردانین و هەرکام لەوانە بۆ وەرگرتنی حەقدەستەکانمان بۆ لای ئەوی دیکەمان دەنێرێت.