کۆبوونەوەی بنەماڵەی کرێکاری دەستبەسەرکراو “عەلی ساڵحی” لە بەرامبەر ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە
پێنجشەممە ۲۹-۰۲-۱۴۰۱   |  19-05-2022
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی گوڵان، بنەماڵەی عەلی ساڵحی (کرێکاری بێکار) کە ماوەی چەند ڕۆژە بە بێ دەلیل لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەرکراوە، لە بەرامبەر ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە کۆبوونەوە و خوازیاری ئازادیی بێ شەرت و مەرجی ناوبراو بوون.
عەلی ساڵحی کرێکارێکی ٥٥ ساڵ تەمەنە کە بەهۆی وەرزی و کاتی بوونی پیشەکەی زۆربەی ماوەی ساڵ بێکارە و لە باروودۆخێکی ئابووریی خراپدا بەسەر دەبات و نەخۆشیی دڵی هەیە.
بەرپرسایەتیی سڵامەت و تەندرووستیی عەلی ساڵحی وەئەستۆی هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمە …