کۆبوونەوەی سەرتاسەری خانەنشین کراوانی مۆخابەرات لە شارەکانی ئێران
دوشەممە ۲۳-۰۵-۱۴۰۲   |  14-08-2023
ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی گەلاوێژ، خانەنشین کراوانی شیرکەتی مۆخابەرات بە شێوەی هاوکات لە زۆربەی شارەکانی ئێران دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی شیرکەتی مۆخابەرات لە شارەکانی خوزستان، ئەهواز، ئیسفەهان، تەورێز، ڕەشت، شیراز، مەشهەد، بەندەرعەباس، شاری کورد، ئیلام و کرماشان، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان لەوانە، “بەکردەوە دەرهێنانی درووستی ئائیننامەی تایبەت بە دامەزراندنی پێرسۆنێل لە ساڵی ٨٩” و “پێڕاگەیشتن بە کێشەی دەفتەرچە بیمەکانیان” لە بەرامبەر شیرکەتی مۆخابەرات لەمشارانە دەستیاندایە کۆبوونەوە.