دوای ئەوەیكه هێزه‌كانی سپای پاسدارانی رژیم له سنووره‌كانی “سۆرین” و “گڵه‌سوور”ی بانه كۆڵبه‌رانیان دایه به‌ر ده‌ستڕێژی گوللە و به‌هۆیه‌وه دوو كۆڵبه‌ری برا به‌ناوه‌كانی “سه‌عدۆڵڵا و عه‌لی یوونسی” كوژران و برینداربوون، خه‌ڵكی بانه و بنه‌ماڵه‌ی كۆڵبه‌ران له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه و لە دژی ڕژیم دروشمیان دا. به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه به وتنه‌وه‌ی دروشم ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست كوشتنی كۆڵبه‌ران ده‌ربڕی و خوازیاری كۆتایی هێنان به‌و جنایه‌تانه بوون. جێگای ئاماژه‌یه‌كه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا چه‌ندین كۆڵبه‌ر به‌هۆی هێرشی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی كوژران و برینداربوون. له‌وانه “سه‌عدۆڵڵا یوونسی” و براكه‌ی به‌ناوی “عه‌لی یوونسی” بوون. “علی” پێشتریش چاوێكی به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌كاتی كۆڵبه‌ریدا له‌ده‌ستدابوو و “سه‌عدۆڵڵا” تازه ژیانی هاوبه‌شی پێكهێنابوو و فیشه‌كی به‌ركه‌وت و بەداخەوە گیانی له‌ده‌ستدا.