فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی نارەزایەتی کرێکارانی کارخانەی داروگەری تاران
یەکشەممە ۲۲-۰۳-۱۴۰۱   |  12-06-2022

ڕۆژی شەممە٢١ی جۆزەردان، کرێکارانی کارخانەی داروگەری تاران لە ناڕەزایاتی بە حەقدەستە وەدواخراوەکانیان دەستیان دایە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی.
خۆپیشاندەران کە ژمارەیان زیاتر لە ٢٥٠ کەس بوو، ماوەی سێ مانگە حەقدەستیان وەرنەگرتووە. جگە لەوەش کرێکارانی بەشی بەستەبەندی کە بەشێکی جیاوازە لە سەرەتای مانگی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا حەقدەستیان وەرنەگرتووە. بە وتەی کرێکارانی ناڕازی، جیا لەوەی کە ماوەی چەند مانگێکە حەقدەستی کرێکاران دواکەوتووە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەرهەمهێنانی ئەم بەشە ڕاگیراوە و کرێکاران هیچ کارێکیان نییە.