فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕهزایهتی كرێكارانی شارهداری خاش
پێنجشەممە ۲۹-۱۰-۱۴۰۱   |  19-01-2023

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٩ی به‌فرانبار، كرێكارانی شاره‌داری خاش له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ پێنه‌دانی دوو مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، نزیكه‌ی ٣٠٠ كرێكاری شاره‌داری خاش هێشتا حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی سه‌رماوه‌ز و به‌فرانباریان وه‌رنه‌گرتووه‌ و له‌و باره‌وه‌ ڕایانگەیاند: به‌رپرسانی شاره‌داری جێژنانه‌ و پاداشی چوار ساڵی ڕابردووشیان به‌ ته‌واوه‌تی نەداوە و له‌ دانی حه‌قی بیمه‌كانیان به‌ ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی خۆ ده‌بوێرن. كرێكارانی ناڕازی به‌هۆی پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان له‌ بارودۆخێكی زۆر خراپدا ده‌ژین و داوای جێبه‌جێكرانی داخوازییه‌كانیان ده‌كه‌ن.