کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بنەماڵەی بەندکراوانی مەحکووم بە ئێعدام
شەممە ۲۴-۱۰-۱۴۰۱   |  14-01-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، بە سەدان کەس لە بنەماڵەی بەندکراوانی مەحکووم بە ئێعدام، ڕۆژی شەممە ٢٤ی مانگی بەفرانبار، لە بەرامبەر ناوەندی دادوەری ڕژیم لە شاری تاران، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، نزیکەی ٥٠٠ کەس لە بنەماڵەی بەندکراوانی مەحکووم بە ئێعدام لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران بە هەڵگرتنی چەندین پلاکاردی وەک [باوکم ئێعدام مەکەن]، لە کەش و هەوایەکی سارد و لە سەر بانگەوازی پێشوو بە چوون بۆ شاری تاران، لە ناڕەزایەتیی دژ بە ئەحکامی نادادپەروەرانەی ئێعدام، لە بەرامبەر بینای ناوەندی دادوەری ڕژیم، دەستیاندایە کۆبوونەوە.