کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی ئیجتماعی شووش و حەوت تەپە
یەکشەممە ۱۳-۱۲-۱۴۰۲   |  03-03-2024
ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی ڕەشەممە، خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی شووش و حەوت تەپە، بۆ جارێکی دیکە و بەپێی ڕەواڵی هەموو هەفتەیەک، دەستیاندایە کۆبوونەوە و لە شەقامەکان ڕێپێوانیان کرد.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی شووش، کەرخە و حەوت تەپە، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان و هەروەها بە دەستەوە گرتنی چەندین پلاکارد بە ناوەڕۆکی، “بەکردەوە دەرهێنانی یەکسان سازی مافی سەرەکی ئێمەیە”، “خانەنشین هاوار کە، مافەکانت وەرگرە” و “ڕەزمەندەگانی دوێنی، برسییەکانی ئەمڕۆ” و هەروەها بە وتنەوەی چەندین درووشمی وەک “تەنیا لە شەقامەکان دەتوانین مافەکانمان وەرگرین”، لەئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕی.