کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی سندووقی خانەنشینی مس
سێشەممە ۱۶-۰۵-۱۴۰۳   |  06-08-2024
کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی سندووقی خانەنشینی مس، ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ی گەلاوێژ، لە بەرامبەر بینای ئەنجوومەنی پاسەوانی کرمان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی بە نوێنەرایەتیی لە ٦ هەزار و ٥٠٠ ئەندامی ئەم سندووقە، چوونەتە بەردەم ئەنجوومەنی پاسەوانی کرمان و لەئاست تێکەڵکردنەوەی سندووقی خانەنشینی مس لەگەڵ تەئمینی ئیجتماعی، ناڕەزایەتییان دەربڕیوە. شایانی باسە، ئەم کۆبوونەوەیە هاوکات بووە لەگەڵ کۆبوونەوەی خانەنشین کراوانی مسی سەرچشمە لە ڕەفسەنجان.