ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ی گەلاوێژ، خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵا لە شارەکانی ئیسفەهان و قائێمشار، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی بە وتنەوەی چەندین درووشمی وەک “خانەنشین هاوار کە مافەکانت وەرگرە” و “تەنیا لەسەر شەقامەکان مافەکانمان وەدی دێت”، خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستەکانیان لەوانە، “درانی خێرای حەقدەستە دواخراوەکانی ساڵی ١٤٠٠، پاراستنی ناوەڕۆکی شیرکەت و گۆڕینی ڕەشنووسی بەندەکانی ئەساسنامەی سندووق” بوون. ناڕازیان هەروەها خوازیاری، تەواوکردنی پڕۆژەی یەکسان سازی بەپێی تایبەتمەندی کارەکانی شیرکەت، نەمانی خاڵەنایاساییەکان لە سندووقی خانەنشین کراوانی پۆڵا و دابین کرانی پێگەی ڕاستەقینەی سندووقی پۆڵا لە بەرنامەی حەوتەمەی گەشەپێدانی دەوڵەت بوون.