کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراونی تەئمینی ئیجتماعی لە چەندین شاری ئێران
یەکشەممە ۱۵-۰۷-۱۴۰۳   |  06-10-2024
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ی ڕەزبەر، خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی لە شارەکانی، گیلان، شووش، ئەهواز، کەرخە و حەوت تەپە، لە بەرامبەر سندووقی خانەنشینی کشوەری لەمشارە دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناڕازییان هەروەک ڕەواڵی هەموو حەفتەیەک لەئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان لەوانە، “بەکردەوە دەرهێنانی مادەی ٨٥ی یاسای بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری کشوەری لەپێوەند لەگەڵ بیمەی کارامە و هەروەها بەکردەوە دەرهاتنی مادەی ١٢٥ سەبارەت بە یەکسانسازی حقووقەکان بەپێی ڕێژەی لانی زۆری ئاوسان” بوون. ناڕازییان هەروەها خوازیاری بەکردەوە دەرهاتنی بڕیاری ٤٠ لەسەدی یەکسان سازی و دانی حقووق و مەزایای دواخراوەکانیان بوون.