فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی کشوەری و لەشکەری لە کرماشان
سێشەممە ۱۵-۰۸-۱۴۰۳   |  05-11-2024

خانەنشین کراوانی کشوەری و لەشکەری، ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ی خەزەڵوەر، بە شێوەی هاوکات لە بەرامبەر ئیدارەی بەرنامە و بوودجە، دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستەکانیان بوون.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، خانەنشین کراوانی ناڕازی لەم کۆبوونەوەیەدا بە وتنەوەی درووشمی “ئاهوو دەریایی دەبێ ئازاد بکرێ” پشتیوانیان لە ناوبراو کرد و خوازیاری ئازاد کرانی بوون. بەشداربووانی ئەم کۆبوونەوە ئێعتڕازییە، هەروەها بە مەبەستی پێڕاگەیشتن بە کێشەکانیان و وەدیهاتنی خواستەکانیان، درووشمی “نە شەڕمان دەوێ نە کوشتار، خۆش بژێویمان دەوێ تا ئەبەد”، “ئاوسان، گرانی، نا بۆ شەڕ و وێرانی” سەرداوەتەوە.