کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی ئەهواز
یەکشەممە ۲۱-۱۲-۱۴۰۱   |  12-03-2023
کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی ڕێکخراوی دابین کردنی کۆمەڵایەتی ئەهواز، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی ڕەشەممە، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی لە ئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان و هەروەها پێڕانەگەیشتن بە کێشە و گرفتەکانیان، بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر ئیدارەی گشتی ڕێکخراوی دابین کردنی کۆمەڵایەتی خوزستان و بە دەستەوە گرتنی پلاکاردی ئێعتڕازی، خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسان بە داخوازییەکانیان بوون.