فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە ئەهواز
یەکشەممە ۲۳-۱۱-۱۴۰۱   |  12-02-2023

ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی ڕێبەندان، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی رێکخراوی دابین کردنی کۆمەڵایەتی ئەهواز، لە بەرامبەر بینای ئەم رێکخراوەیە، دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بەشداربووان لەڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکارد بە ناوەڕۆکی، “تەنیا لەسەر شەقام مافەکانمان دێتە دی”، “ژیان لەسەرەوەی هێڵی هەژاری مافی ئێمەیە”، “چووونەسەرەوەی موستەمەڕی بە پێی ڕێژەی ئاوسان” و “تا بە مافەکانمان نەگەین دەست لە کۆبوونەوە هەڵناگرین”، خوازیاری پێڕاگەیشتن بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.