لەدرێژەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی، رۆژی یەکشەممە ١٧ی بەفرانبار، خانەنشین کراوانی شووش و ئەهواز بۆ جارێکی دیکە هاتنە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی شووش لەئاست زوڵم و ستەمێک کە ڕێکخراوی تەئمین ئیجتماعی لەهەمبەر ئەواندا بە نیسبەت درانی حقووق و مەزایاکانیان دەیکات، لە بەرامبەر فەرمانداریی ئەمشارە دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری وڵامدانەوەی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان بوون. هەروەها خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی ئەهواز، بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای سازمانی تەئمین ئیجتماعی ئەمشارە لە مەیدانی کارگەر، لەڕێگەی وتنەوەی چەندین درووشمی ئێعتڕازی وەک “تەنیا لە شەقامەکان وەدی دێت مافەکانمان” خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستەکانیان بوون.