فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشێن کراوانی سندووقی پۆڵا لە ئیسفەهان
یەکشەممە ۲۱-۰۵-۱۴۰۳   |  11-08-2024

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی گەلاوێژ، خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵا لە شاری ئیسفەهان، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی بە وتنەوەی چەندین درووشمی وەک “خانەنشین هاوار کە مافەکانت وەرگرە” و “تەنیا لەسەر شەقامەکان مافەکانمان وەدی دێت”، خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستەکانیان لەوانە، “درانی خێرای حەقدەستە دواخراوەکانی ساڵی ١٤٠٠، پاراستنی ناوەڕۆکی شیرکەت و گۆڕینی ڕەشنووسی بەندەکانی ئەساسنامەی سندووق” بوون. ناڕازیان هەروەها خوازیاری، تەواوکردنی پڕۆژەی یەکسان سازی بەپێی تایبەتمەندی کارەکانی شیرکەت، نەمانی خاڵەنایاساییەکان لە سندووقی خانەنشین کراوانی فوولاد و دابین کرانی پێگەی ڕاستەقینەی سندووقی پۆڵا لە بەرنامەی حەوتەمەی گەشەپێدانی دەوڵەت بوون.