کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خاوەن پێداویستییەکانی تایبەت لە ئەردەبیل و کرماشان
یەکشەممە ۲۲-۰۵-۱۴۰۲   |  13-08-2023
کۆمەڵێک لە خاوەن پێداویستییەکانی تایبەت لە شارەکانی ئەردەبیل و کرماشان، دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی گەلاوێژ، کۆمەڵێک لە خاوەن پێداویستییەکانی تایبەت لە شاری ئەردەبیل، لە بەرامبەر ئیدارەی بێهزیستی ئەمشارە کۆبوونەوە و خوازیاری پێڕاگەیشتن بە کێشەکانیان بوون. هەروەها، ژمارەیەک لە خاوەن پێداویستییەکانی تایبەت لە کرماشان، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان لەوانە، “بەکردەوە دەرنەهاتنی مادەی ٢٧ی تایبەت بە کەم ئەندامان” لە بەرامبەر بینای ئوستانداری ئەمشارە، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.