کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خوێندکارانی ددان پزیشکی تاران
شەممە ۲۸-۰۵-۱۴۰۲   |  19-08-2023
ڕۆژی شەممە ٢٨ی گەلاوێژ، کۆمەڵێک لە خوێندکارانی ددان پزیشکی، لە بەرامبەر بینای وەزارەت بێهداشت، دەرمان و ئاموزشی پزیشکی تاران، دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، خوێندکارانی ناڕازی لە ئاست، دەرەنگ ڕاگەیاندنی کاتی “ئەزموونی لێهاتوویی کلینیکی” ددان پزیشکی و ڕانەگەیاندنی سەرچاوەی بەکارهێنان لەم ئەزموونە، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.