فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی سەرتاسەری خانەنشین کراوانی مۆخابەرات
دوشەممە ۲۰-۰۶-۱۴۰۲   |  11-09-2023

ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی خەرمانان، خانەنشین کراوانی شیرکەتی مۆخابەرات بە شێوەی سەرتاسەری، دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی لە ئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان لەوانە “بەکردەوە دەرنەهاتنی درووستی ئائیننامەی پێرسۆنێلی و ئیستخدامی ساڵی ٨٩” و “چارەسەر نەکرانی کێشەی دەفتەرچە بیمەکانیان”، لە بەرامبەر بینای شیرکەتی مۆخابەرات لە شارەکانی، خوزستان، ڕەشت، مەشهەد، تاران، ئیسفەهان، شیراز، شاری کورد، ورمێ، خۆڕەم ئاباد، گورگان، ساری، برووجێرد، هەمەدان، بەندەرعەباس، زەنجان، ئەراک، ئەهواز، یاسووج، تەورێز، کرماشان، ئیلام و سنە، دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری پێڕاگەیشتن بە کێشەکانیان بوون.